کۆساران

فێرگەی دیژیتاڵەکی بنەڕەتی

دەرباری ئێمە

سەکۆی «کۆساران» پرۆژەیەکی فێرکارییە و بیرۆکەی «تۆڕی فێرکاری برادۆست»ـە، ئەم پرۆژەیە سەرلەبەری قۆناغی بنەڕەتی دەگرێتەوە (دابەشکراوە بەسەر سێ بازنەدا و هەر بازنەیە لە سێ ئاست پێکهاتووە). لە کۆساران ـدا چەند تایبەتمەندییەک هەیە، کۆساران، پرۆژەیەکی تەواو میللییە و دەستدەدات وەک پرۆگرامی خوێندن سوودی لێ وەربگیرێت، هاوکات بۆ هەر منداڵێک کە خواستی فێربوونی زمانی کوردی (کرمانجی ناوەڕاست) هەبێت، دەست دەدات،

پرۆژەکە لەسەر خەرجی «فێرگەی برادۆست» لە شاری ڕانیە لە هاوینی 2020 ـەوە دەست پێکرا تا پایزی 2023 بەردەوام بوو، دواتر لەبەر ناڕێکی دۆخی دارایی، کارەکانی وەستا. لە هاوینی 2024 ـەوە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی Vision Education دووبارە کار لە پرۆژەکەدا دەستی پێکردەوە بڕیارە سەرلەبەری قۆناغی بنەڕەتی بۆ پایزی ساڵی داهاتوو بەردەست بخرێت.

سەرفەراز بمێنن!
سەکۆی فێرکاریی کۆساران
پایزی 2024